ئەمڕۆ ڕێکەوتە لەگەڵ رۆژێک کە هەتاوی درەوشاوەی شاری زانست و میراتبەری زانستەکانی ریسالەت، کۆچی دوایی کرد.
لەو ڕۆژەدا ئیمام جەعفەری سادق(ع) لە تەمەنی٦٥ساڵیدا بە فێڵ و دهۆی مەنسوری دەوانیقی دووهەم خەلیفەی عەبباسی، ژەهراوی کراو شەهید بوو.
ئیمام جەعفەری سادق(ع) لە سەردەمانێکدا دەژیا کە چاخی بەرەوڕووبوونەوەی قوتابخانەکان و دژایەتی کردنی بیرو هزرە جیاجیا فەلسەفی و کەلامییەکان بوو.
ئەو سەردەمە، سەردەمی بەرەوڕووبوونەوەی فکریی ئۆممەتی ئیسلام لەگەڵ خەڵکی وڵاتانی فەتحکراو و هەروەها پەرەی پەیوەندیی ژیاری ئیسلامی لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا بوو. هەروەها سەردەمێک بوو کە گەرمی و شۆر و هەیەجانێکی تایبەتی خستبۆ نێو موسڵمانان بۆ توێژینەوەو فێربوونی زانستەکان.
ئیمام جەعفەری سادق(ع) نەوەی بەڕێزی ڕەسوڵی خودا(د.خ) لە ڕۆژی١٧ی ڕەبیعولئەوەلی ساڵی٨٣ی کۆچی مانگی لەدایکبوو .
باوکی ئیمام محەممەدی باقر(ع) و دایکیشی"فروه"ی ناو بوو.
حەزرەتی سادق(ع) هەتا ١٢ ساڵان لە زانستی باپیرەی مەزنی واتە ئیمام زەینولعابدین(ع) بەهرەی وەردەگرت.
ئیمام سادق(ع) پاش کۆچی دوایی بەڕێزیان(ئیمام زەینولعابدین)، بۆ ماوەی ١٩ ساڵانیش لەتەنیشت باوکی بەڕێزی واتە ئیمام محەممەدی باقر(ع) ژیانی بردەسەر.
بەم چەشنە ئیمام سادق(ع) بە سوودوەرگرتن لە مەحزەری باپیری و باوکی خودان ڕێزی کە هەرکامیان لەکاتی خۆیدا حوججەتی خوداو زاناترین خەڵکانی ڕۆژگار بوون، گەیشتە ئەوپەڕی کەماڵی زانست و فەزڵ و ئەدەب.
کهنالی جیهانیی سەحەر ، ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمام جەعفەری سادق(ع) لە هەموو موسڵمانان سەرەخۆشی دەکات....
کۆتایی کورتە نامە/310